ژیاننامه ی له تی‌ف هه لمه ت
ژیان و له‌دایكبوونی
له‌سه‌ره‌تای سالانی سه‌ده‌ی رابردوودا (شێخ موحه‌مه‌د شێخ حه‌سه‌نی كه‌سنه‌زان)ی باپیری، له‌گوندی كه‌سنه‌زانی قه‌زای قه‌ره‌داغی سه‌ر به‌سلێمانی، وه‌كو رێبه‌رێكی رێبازی قادری روو له گه‌رمیان ده‌كات و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رده‌ی زه‌نگه‌نه‌و بنه‌ی جاف و بناری گل تهكێداری ده‌كات و بانگێشتی خه‌ڵك ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌رێبازی قادرییه‌وه.
باپیری ژیانێكی ئه‌فسانه‌یی ژیاوه‌و سه‌رگوزشته‌و سه‌ربورده‌كانی ژیانێكی شاعیرانه‌یان پێ به‌خشیوه، كاتێ باپیری یادی كه‌سنه‌زانی كردووه‌ته‌وه زۆرجار شیعری پیادا هه‌ڵداوه له‌و دێره شیعریانه‌ش كه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ كه‌سی به‌ته‌مه‌نی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه كه‌یادی كه‌سنه‌زانی كردووه‌ته‌وه وتوویه‌تی:
بۆی به‌یان مه‌یۆ .... بۆی به‌یان مه‌یۆ
بۆی تههلیلهكهی كه‌سنه‌زان مه‌یۆ
ساڵی 1947 یاخود ساڵی 1950 ماڵی باوكی باپیری له‌كفری جێگیر ده‌بن، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌و ساڵه‌دا ئاوێزانی ژیان بووه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی پڕ له‌كتێب و رۆشنبیردا گۆشكراوه‌و گه‌وره بووه، باوكی كتێبخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بووه جگه له‌قورئانی پیرۆز‌و چیرۆكی ژیان و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان، ده‌یان و سه‌دان كتێبـی ئاینی دی و ئه‌فسانه‌و داستان و هه‌قایه‌ت و شیكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان و هه‌روه‌ها ئینجیلی كوردی و دیوانی هه‌ندێ له‌شاعیرانی هه‌بووه، باوكی شاعیر بووه‌و گه‌لێ شیعری له‌دوا به‌جێماوه‌و كتێبـێكی چاپكراویشی به‌ناوی (میحراجی راستی) هه‌یه، هه‌روه‌ها كتێبێكی دی چاپكراوی به‌زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه به‌ناوی (ندا‌ء الحق). جگه له‌وه‌ش باوكی دوعا نووس بووه‌و دوعای (دێ‌و به‌ند، قاقه‌ز بالا، ئه‌بوو دووجانه، سك‌پڕ بوون و منداڵبوون، باران بارین و گرانه‌تاو ده‌یان جۆر نه‌خۆشی دی) نووسیوه.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌گشتی و له‌سه‌ره‌تای قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌ماڵی خۆیاندا عاشقی واتا‌و سۆز‌و ریتمی وشه‌ی جوان بووه، له‌و كاتانه‌دا زۆربه‌ی شه‌وان باوكی شیعری حافزی شیرازی و جه‌لاله‌دینی رۆمی و سه‌عدی شیرازی (به‌تایبه‌تی بوستان و گوڵستان)و فه‌ریده دینی عه‌تار...هتد ده‌خوێنده‌وه‌و ئه‌نجا مانا‌و واتاكانی بۆ ده‌روێش و میوان و موریده‌كانی خۆی روونكردووهتهوهو نهێنی ئه‌ودیو وشه‌و جهڤهنگهكانی ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ ئاشكرا كردوون، هه‌ر له‌و رۆژانه‌وه له‌تیف هه‌ڵمه‌ت سه‌ودا سه‌ری شیعر بووه‌و عاشقی ئاواز‌و واتا‌و نهێنی وشه بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پیتێ بزانێ هۆگری دانیشتنه‌كانی باوكی بووه، ئه‌گه‌رچی منداڵێكی هاروهاج و لاسار بووه، به‌لام له‌و دانیشتنانه‌دا وه‌ك سه‌لارترین و سه‌نگینترین منداڵ دانیشتووه‌و گوێی له‌شیعر گرتووه، شیعر ئاسمانێكی نوێ و سه‌ربانێكی نوێ و ده‌زوویه‌كی نوێی پێ ده‌به‌خشی بۆ هه‌ڵدانی كۆلاره ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی هه‌ر به‌منداڵی له‌كۆڕی شیعردا چاوی هه‌ڵهێناوه‌و گه‌وره بووه، له‌گه‌ڵیدا منداڵێتی خۆی ون نه‌كردووه‌و گه‌مه منداڵییه‌كانی خۆیی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌سه‌ر بردووه‌و زیاتر حه‌زی له كۆلاره بووه‌و كۆلارهشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووه، به‌لام هی خۆیی له‌هه‌موویان جوانتر دروستكردووه، چونكه حه‌زی كردووه كۆلاره‌ی خۆی له‌هی هه‌مووان چاكتر بێت، وه‌كو چۆن ئێستا حه‌ز ده‌كات شیعری خۆی له‌شیعری هه‌مووان چاكتر بێت. بناغه‌ی خوێنده‌واری و رۆشنبیری و شاعیری له‌ماڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت: قه‌رزاری كتێبخانه‌كه‌ی باوكمم، له‌كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌ودا كۆمه‌ڵێ كتێبـی ئه‌فسانه‌یم خوێندۆته‌وه وه‌ك (شیرین و فه‌رهاد، له‌یل و مه‌جنون، خورشید و خاوه‌ر، ئهلف له‌یله‌وه له‌یله، رۆسته‌م و زۆراب و ...هتد). له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌شارێكدا بووه كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ژیاوه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه، به‌زاره‌كی توركمانییه‌كی باش ده‌زانێ و وه‌ك باسیش له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ: (من خه‌ڵكی هه‌موو شوێنێكم، خه‌ڵكی شاری وشه‌م، ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه بێ بڵێم خه‌ڵكی كفریم، ئه‌مه جیاكردنه‌وه‌ی كفری بێت له‌كوردستان، به‌لامه‌وه په‌سه‌ند نییه، به‌لام به‌ره‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌چه باو‌و باپیرم خه‌ڵكی سلێمانییه). ساڵی 1963 یه‌كه‌م شیعری له‌كفری به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی بیست و هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانه‌وه كه له (قاته‌كان)ی كفری كه‌وتبوونه بۆسه‌ی دوژمنه‌وه نووسیوه، یه‌كه‌م ده‌قی شیعریشی له‌ژماره 9ی گۆڤاری رزگاری-دا ساڵی 1969 بلاوكردۆته‌وه كه به‌كوردی یه‌كه‌م ده‌قی شیعری و یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی نوێگه‌رییه له‌دوای نوێگه‌رییه‌كه‌ی گۆران له‌ناوه‌ندی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، ئه‌و بابه‌ته ده‌قێكی نوێ بووه‌و وه‌ك به‌یاننامه‌یه‌كیش وابووه بۆ نوێگه‌ری.
جێی خۆیه‌تی گه‌ر بڵێین یه‌كه‌مین شیعری درێژی نوێ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت نووسیویه‌تی كه شیعری (ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم، چوار هه‌ڵبه‌ست له‌رۆژمێری رێبوارێكی ماندوودا، بۆ ئه‌و رۆژه‌ی هالی ده‌كشێ، ئه‌مه دوا هه‌ڵبه‌ستم نییه، گۆرانی پاشهرۆژ یا به‌یاننامه‌ی شاعیره شێته‌كه) كه له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی حه‌فتاكاندا بلاوكراونه‌ته‌وه نموونه‌ی ئه‌و شیعره درێژانهن. گه‌لێ له‌شیعره‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌نووسه‌ران (ئامانج شاكه‌لی، د. هه‌ڵكه‌وت مه‌لا حه‌كیم، مامۆستا سه‌دره‌دین عارف، مامۆستا نه‌رمین، د. كه‌مال مسته‌فا مه‌عروف، قه‌یس قه‌ره‌داغی، ئه‌مه‌ل جبووری، جه‌لال مه‌له‌ك شا، فریاد شیعری، سه‌ید عه‌لی ساڵحی، كامبیز كه‌ریمی، محه‌مه‌د مورته‌زایی، ئیسماعیل مه‌حموودی، رێبوار سیوه‌یلی و سه‌لاح به‌هلوول و ده‌یان نووسه‌ری دییه‌وه) كراون به‌فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی و سویدی و فارسی و توركی.
شیعری به‌رگری
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌باره‌ی شیعری به‌رگری و سیاسی، (پابه‌نده به‌قۆناغێكی دیاریكراوه‌و زۆر ناژین)، كه ئه‌مه وته‌ی (ئه‌دۆنیس)ی شاعیره ده‌ڵێت: جاران بڕوام وابوو كه شیعری دڵداری تایبه‌ته به‌قۆناغێك و شیعری به‌رگریش تایبه‌ته به‌قۆناغێكی دی، به‌لام ئێستا به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌زموون گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی كه ژیان سه‌رتاپای دڵدارییه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا، له‌گه‌ڵ (ژن و مانگ و خۆر‌و ئاو‌و شیعر‌و وشه‌ی جوانیدا)، هه‌روه‌ها به‌رگریش له‌هه‌موویاندا هه‌یه دژی شته نێگه‌تیڤه‌كانی ژیان، واده‌زانم رۆژگارێك دێته پێشه‌وه كه ئیتر داگیركاری نامێنێ، به‌لام به‌داخه‌وه وا نییه، هه‌تا سته‌م بمێنێ، شیعری به‌رگریش هه‌رده‌مێنێ، ئه‌و كۆماره پڕ له به‌خته‌وه‌رییه‌ی ئه‌فلاتۆن و فارابی داوای ده‌كه‌ن مه‌حاڵه له‌سه‌ر زه‌وی دروست بێ، هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین هه‌تا دونیا هه‌یه شیعری دڵداری و به‌رگری هه‌ر ده‌مێنێـت، شیعری به‌رگری سه‌رده‌می به‌سه‌ر ناچێت. (مایكۆفسكی) به‌خوێندن و ئێسقان ماركسی بوو، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعره‌كانی له‌هه‌موو شوێنێك ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی (پوشكین) زیاتر ده‌خوێنرێته‌وه، یان (ره‌سوڵ حه‌مزاتۆف) كه نووسه‌رێكی ماركسی بووه، به‌لام به‌رهه‌مه‌كانی تائێستاش ده‌خوێندرێته‌وه به‌هه‌مانشێوه ئه‌راگۆین شیعری به‌رگری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شاعیرێك خۆی به‌لایه‌كدا هه‌ڵنه‌واسێ و به‌پێی ره‌چه‌ته‌ی ئه‌و لایه‌نه شیعر نه‌نووسێ شیعره‌كانی به‌سه‌ر ناچن، نووسه‌ر ئازاده له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب چ بیروڕایه‌كی هه‌بێت، به‌لام به ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبێك یان لایه‌نێك نه‌نووسێت، ئه‌ده‌ب هیچ پاسپۆرتێكی نییه‌و به‌نێو چه‌ندین زمانی جیاجیای جیهاندا بلاودهبێـتهوه، ئه‌گه‌ر ئێمه شیعرمان بۆ حزبێك نووسی و له‌رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه خوێنه‌رێكی جیبۆتی یا رووسی یان به‌ریتانی خوێندیانه‌وه، چ چێژێك وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر شیعر هه‌ڵگری جیهانبینییه‌كی قوڵ بێت، له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ده‌خوێندرێته‌وه.
روانین بۆ گروپ
كه‌شوهه‌وای تازه‌كردنه‌وه‌ی شیعری كوردی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به‌هۆی چه‌ند گروپێكه‌وه ده‌ركه‌وت، روانینی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به‌رامبه‌ر گروپ ئه‌وه‌یه كه: گروپ رێككه‌وتنی چه‌ند كه‌سێكه له‌سه‌ر ئامانجێكی دیاریكراو، واته ئامانجێك هه‌یه‌و چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌ووری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن له‌حزبدا ململانێ هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه له‌گروپی رۆشنبیریشدا هه‌ست به‌و ململانێیه ده‌كرێت، بائامانجێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت، به‌لام بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بیروڕای جیاواز هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كه یه‌ك بیروڕای جێگیریان نییه، ئێمه وه‌ك گروپی كفری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجێكی دیاریكراومان هه‌بووه، به‌لام ململانێیش له‌نێوانماندا هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ده‌ستپێشخه‌ری بزانین.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا هیچ بڕیارێكیان نه‌بووه بۆ دامه‌زراندنی گروپی كفری و له‌وكاته‌دا خوێندكاری ئاماده‌یی كفری بوون، كه كۆمه‌ڵێك هاوڕێ بوون باسی شیعرمان ده‌كرد له‌وانه‌ش (مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د داماو، ئه‌مجه‌د شاكه‌لی و ئه‌نوه‌ر شاكه‌لی) كه له‌و خوێندنگه‌یه‌دا یه‌كیانگرتووه‌و باسیان له‌رۆشنبیری كردووه‌و به‌پێی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئه‌وكاته كردووهیانه له‌سه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌ب، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و چه‌ند هاوڕێیه‌كی بیروڕایان جیاواز بووه له‌وانی دی، له‌به‌رئه‌وه جیابوونه‌ته‌وه‌و بیروِاكانی خۆیان گهلاڵهكردووه بۆئه‌وه‌ی گروپێك دروستبكه‌ن كه جگه‌له‌و ناوانه‌ش چه‌ند كه‌سێكی تریش هه‌بوون كه هه‌ندێ خوێنه‌رو شاعیری سه‌ره‌تایی توركمان بوون، ئه‌وانیش زۆرجار به‌شداری گفتوگۆكانیان كردووه له‌ئه‌نجامی قسه‌كردندا له‌نێو ئه‌و گروپه‌دا كه له‌نزیكه‌ی 10 كه‌س پێكهاتبوون، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و ئه‌حمه‌د شاكه‌لی و فه‌رهاد شاكه‌لی، چونكه رۆحی نوێگه‌رییان هه‌بووه‌و رۆحی ئه‌وان جۆرێكی تربوو، خۆیان وه‌ك گروپێك جیابوونه‌ته‌وه. گروپی كفری ته‌نیا شیعری له‌خۆنه‌گرتبوو، به‌ڵكو له‌و گروپه‌دا ئه‌حمه‌د شاكه‌لی چیرۆكیشی نووسیوه.
بنه‌ماكانی ئه‌و گروپه
سه‌ركێشی یه‌كێك بووه له‌وبنه‌مایانه‌ی كه ئه‌و گروپه ئیشیان له‌سه‌ر كردووه‌و به‌رای له‌تیف هه‌ڵمه‌ت گۆڕانكاری رژێمی پادشایه‌تی له‌عیراقدا بۆ رژێمی كۆماری سه‌ركێشی كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری عیراقی بوو له‌سه‌روویانه‌وه (عه‌بدولكه‌رم قاسم) كه رژێمی پادشایه‌تی گۆڕاو رژێمی كۆمارییان دامه‌زراند، هه‌ربۆیه ده‌ڵێت: ئێمه یه‌كێك له‌بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانمان سه‌ركێشی و خۆده‌رخستن بوو، به‌یاننامه‌ی سوریالییه‌كان و هه‌واڵی سوریالییهكانمان له‌گۆڤاری (شیعری 69)ی عیراقی و گۆڤاری (شیعر)ی لوبنانیدا خوێندبۆوه‌و زۆر كاریگه‌ری ئه‌وانمان له‌سه‌ر بوو، به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری (سلڤادۆر دالی)مان له‌سه‌ر بوو، كه زۆر شێتانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ لهشێتییهكانی (مایكۆفسكی) كه خوێندبوومنه‌وه، مایكۆفسكی به‌كراسێكی زه‌رده‌وه لهشاقهمهكهی مۆسكۆدا شیعری خوێندۆته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام حه‌زمده‌كرد له‌كاتی شیعر خوێندنه‌وه‌دا كراسێكی زه‌رد له‌به‌ر بكه‌م.
بته‌كانم هه‌مووی په‌راش په‌راش ده‌كه‌م
من چۆن ئیتر به‌ئاره‌زووی دڵی ئێوه ته‌راش ئه‌كه‌م
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ ئه‌م دێڕه شیعرییه ده‌ڵێت: ئه‌مه له‌پێشدا یاخیبوونێكی سه‌ركێشی بوو، به‌لام سه‌ركێشی به‌به‌رنامه‌وه، ئێمه به‌رهه‌می شیعری نوێ و چیرۆكی نوێ و رۆمانی نوێی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بیمان ده‌خوێنده‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا (ناتالی ساروت) و (سلڤادۆر دالی و پیكاسۆ)مان ده‌ناسی، ئه‌مانه كه به‌گیانێكی نوێگه‌رییه‌وه له‌بواری شێوه‌كاریدا كاریان ده‌كرد. ئێمه زیاتر رووكه‌ش و سهركێشییهكهیمان وه‌رگرتبوو كه دوایی بوو به‌به‌رنامه بۆ گۆڕانكاری.
سۆفیگه‌رێتی
سۆفێگه‌رێتی له‌لای له‌تیف هه‌ڵمه‌ت جیایه له‌شه‌ریعه‌ت و سۆفیگه‌رێتی ئیسلامی، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا هاتۆته كایه‌وه كه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان گرته ده‌ست، ئاینی پیرۆزی ئیسلاممیان كرد به‌هۆكارێك بۆ دایگركردنی ولاتان و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لان و تالانكردنی ماڵ و سه‌رو سامانی ئه‌و ناوچانه‌و ولاتانه‌ی عه‌ره‌ب بوون، كاتێ مێژووی دوو ده‌وڵه‌تی زلهێزی وه‌كو ئه‌مه‌وی و عه‌باسی ده‌خوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ئیسلامیان وه‌كو په‌یامێكی پیرۆز ئاراسته‌ی خه‌ڵكی دی نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌كو گوزه‌رێك به‌كاریانهێناوه بۆ تالانكردن و سڕینه‌وه‌ی كولتوور‌و ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه عه‌ره‌ب نه‌بوون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوپایان ناردۆته سه‌ر سه‌دان ولات وه‌كو هیندستان و تاجیكستان و توركستان و ئه‌رمه‌نستان و گورجستان و كوردستان و خۆراسان و ...هتد، به‌سه‌دان هه‌زار ژن و كچ و منداڵیان له‌پاشكۆی ولاخهكانیان به‌دیلی ده‌هێناو له‌بازاڕه‌كانی به‌غداو به‌سراو قاهیره‌و شام و مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا هه‌راجیان ده‌كردن و ئه‌تك ده‌كران و داوێن پیسیان لهگهڵدهكرا نێربازی له‌ده‌رباره‌ی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی عه‌باسدا بره‌وی پێدراو، هه‌ندێ له‌خه‌لیفه عه‌باسییه‌كان سه‌رباری هه‌زاران كه‌نیزه‌ك و كچۆڵه ده‌یان مناڵی جوانیان له‌كۆشك و تهلارهكانیاندا مۆڵدا بوو داوێن پیسیان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن، به‌مجۆره مرۆڤ كهمهزنترین و پیرۆزترین ئه‌فرێنراوی خوایه له‌لایه‌ن خه‌لیفه ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كانه‌وه به‌ناوی پیرۆزی ئیسلامه‌وه سووك و ریسوا دهكراو هه‌موو مافه‌كانی پێشێل ده‌كرا، ئیتر له‌ئه‌نجامی ئه‌م له‌ڕێ لادان و پێشلێكارییهی فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌به‌وه رێبازێكی دی لهرووبهڕووی ئیسلامدا هاتهكایهوهو به‌رامبه‌ر شه‌ریعه‌ت وه‌ستاو ئهورێبازهش ته‌سه‌وف بوو.
داهێنانه‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت جگه‌له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م و شۆڕشی به‌شیعری نوێگه‌ری كوردی به‌خشیوه‌و سه‌ره‌رای به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیشی شیعر‌و چیرۆكی به‌خه‌یاڵی زانستی و ئه‌فسانه‌یی بۆ دنیای جوانی و بێگه‌ردی منداڵ به‌رهه‌مهێناوه، ده‌شێ رووداوی خه‌یاڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆژێ له‌رۆژان رووبده‌ن، به‌تایبه‌تی چیرۆكی خه‌یاڵی زانستی كه زۆرجار رووداوه له‌خه‌یاڵ دروستكراوه‌كانی په‌یوه‌ستن بهداهێنراوهكانی بواری فیزیا‌و فهلهكگهریی و گه‌ردوونناسییه‌وه هه‌روه‌ك منداڵ له‌خه‌یاڵدا ده‌فڕێت یاخود له‌ژێر ئاودا ده‌م ده‌كاته‌وه‌و ناخنكێ، ئه‌وه‌ی ئاشكراشه داڤنشی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی چه‌ندین سه‌ده به‌ر له‌داهێنان تانك و زرێپۆش و فرۆكه‌ی به‌خه‌یاڵ وێنه‌ی كێشاون، داواتر ئه‌و خه‌یاڵه له‌لایه‌ن زانایانی بواری فیزیاوه به‌راستی به‌رجه‌سته كراوه‌و بۆته به‌شێك بهپێویستهكانی ژیانی ده‌وڵه‌ت، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت پێیوایه چیرۆكنووسی بواری منداڵ ده‌توانێ سوود له‌فه‌نتازیای خه‌یاڵ و دارشتن و ناوه‌ڕۆكیان ببینێ و به‌خه‌یاڵی خۆی به‌جۆرێكی نوێ بۆ منداڵ دایده‌ڕێژێته‌وه.
ده‌رباره‌ی چه‌ند نووسه‌رێك
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌رباره‌ی چه‌ند نووسه‌رێك به‌مشێوه‌یه رای خۆی له‌سه‌رییان ده‌رده‌بڕێت:
*ئه‌دۆنیس: مامۆستای نوێگه‌ری شیعری عه‌ره‌بییه‌و كاریگه‌رییه‌كانی به‌شیعری كوردیشه‌وه دیاره.
*عه‌بدوڵلا په‌شێو: شیعری كوردی به‌بێ عه‌بدوڵلا په‌شێو ناته‌واوه‌و كه‌لێنێكی تێده‌كه‌وێت.
*شێركۆ بێكه‌س: ره‌وتی شیعری كوردی به‌بێ شێركۆ بێكه‌س ره‌وتێكی ناته‌ندروسته‌و هێڵێ ئاسایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆزگه هه‌ندێك شیعری هه‌یه نه‌ینووسیایه.
*به‌ختیار عه‌لی: جوانییه‌كانی لهرۆمانهكانیدایه، نه‌ك له‌شیعره‌كانیدا، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌شیعردا ده‌یكات پێشتر هه‌مووی كروان، هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رۆمانه‌كانییه‌وه ده‌بێته نووسه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو.
*محمه‌د عومه‌ر عوسمان: یه‌كێكه لهیاخیگهرییهكانی شیعری كوردی، به‌بێ شیعریش ژیان و هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و به‌شێكه له‌یاخبوون.
*محه‌مه‌د ماغوت: چاوگه‌یه‌كی نوێگه‌ریی بوو بۆ ئێمه‌و زۆریش له‌وه‌وه فێربووین.
*گروپی روانگه: ئه‌گه‌ر گروپی كفری نه‌بوایه، گروپی روانگه دروست نه‌ده‌بوو، یان دروستبوونی دواده‌كه‌وت.
*رامبۆ: سه‌رچاوه‌یه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ بخوێنرێته‌وه.
*سه‌لیم به‌ره‌كات: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ (كلیلی زمانی عه‌ره‌بی له‌گیرفانی كوردێكدایه)، به‌لام من چێژم له‌هیچ شیعرێكی به‌ره‌كات نه‌بینیوه.
*ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی: خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ته به‌خۆی و له‌شیعره‌كاندا زیاتر بایه‌خ به‌فۆرم ده‌دات نه‌ك به‌ناوه‌ڕۆك.
به‌رهه‌مه بلاوكراوه‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی شیعری پێكهاتوون له‌گه‌ڵ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و شیعر‌و چیرۆك بۆ منالان، هه‌روه‌ها زۆر به‌رهه‌می شیعری به‌زمانی عه‌ره‌بی بلاوكردۆته‌وه به‌ناوی (المدن الحدیدیه، شیخوخه كیلوباترا واگفال المگر).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند شاكاری ئه‌ده‌بییه‌و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دیاری نێو ئه‌ده‌بی كوردییه، تائێستا چه‌ند خه‌لاتێكی وه‌رگرتووه له‌وانه (خه‌لاتی ئاپیك له‌سوید بۆ به‌رگی یه‌كه‌می دیوانی منالان ساڵی 2000، خه‌لاتی زێڕینی باوه‌گوڕگوڕ ساڵی 2005، خه‌لاتی زێڕینی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساڵی 2008، خه‌لاتی وه‌زارتی رۆشنبیری هه‌رێم له‌شیعری منداڵدا... هتد).

له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به درێژایی 30 ساڵ خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی یه‌کێکه له خودانی ره‌وت و شێوازی نوێ له وێژه‌ی کوردی‌دا.
هه‌ندێ له به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی ئه‌مانه‌ن :
- خوا‌و شاره بچکۆله‌کان
- ئاماده بوون بۆ له دایک بوونێکی تر
- پرچی ئه‌و کچه ڕه‌شماڵی گه‌رمیان و کوێستانمه
- گه‌رده‌لوولی سپی
- ئه‌و هۆنراوه‌یه که ته‌واو ده‌بێ و ته‌واو نابێ
- ئه‌و نامانه‌ی که دایکم نایان خوێنێته‌وه
- وشه‌ی جوان گوڵه گوڵ
- سروودی هه‌ژاران
- ئه‌م ڕووباره وشک ناکات
- گورگه‌کانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
سه‌رچاوه
گۆڤاری رۆڤار ژماره 49
ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ
رووبه‌روو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، دیداری شه‌مێران سڵێمان
www. knwe . org
+ نوشته شده در ۱۳۹۲/۱۱/۲۰ ساعت 14:8 توسط کورده
|