زایه له ی شیعر
شیعر, ئه‌و زه‌ریا خامۆشه‌ى, له‌به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه, شه‌پۆله ئارامه‌كانى ئاشناى رۆحمان بووه, له هه‌رهه‌نگاوێ, ده‌نگێ, له هه‌رقۆناغێ, ڕ‌ه‌نگێ. له یه‌كه‌م ململانێ نێوان سروشت و مرۆڤدا, شیعر ئاوێته بوونه‌كانى خۆى له رێى زمانى تایبه‌ت و ده‌نگى تایبه‌ت, ئاراسته كردوه, له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌وه‌وپێش چونێكى گۆرانه‌كانیش دا. گه‌رووى شعر, ئاسۆى شیعر, زایه‌ڵه‌ى شیعر, گۆراوه.له خه‌باتى رزگارى نیشتمانىدا, ئه‌و بالنده‌یه بوو, هه‌میشه به دواى هیلانه‌كانى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى, هه‌گبه‌ى پرسیاره‌كانى, له كۆڵا بوو, له خه‌باتى چینایه‌تى‌و ئازادى مرۆڤدا. له په‌نجه‌ره‌كانى زیندانه‌وه, بلێسه‌ى گۆرانیه‌كى پڕ له خه‌ون و خولیاكانى سه‌ركه‌وتن بوو, له ژێر په‌تى سیداره‌شدا قاقا به مه‌رگ پێده‌كه‌نى و به بارانى ده‌وت ته‌نیامنم هه‌ناسه‌ى ئازادیم ده‌وێت...
وه رگیراو له مالپه ری چاودیر
--------------------------------------------------------------------------------