زایه له ی شیعر
شیعر, ئه‌ى سه‌فه‌رى مه‌رگ و ژین و ئازادى و سه‌رفرازى هه‌مووان. به په‌نجه‌كانى ئه‌م ڕ‌ۆمان برینه‌كانى دوێنێت ده‌خوێنینه‌وه, ئه‌و برینانه‌ى هه‌میشه به دواى هه‌توانى, خه‌ونه‌كانى گه‌ل و نیشتمان و خه‌مه‌چینایه‌تى و ئازادیه‌كانى مرۆ بوویت. ئه‌مرۆیش هه‌ر به یادى وه‌رزه‌كانى دوێنێ, جه‌سته‌ى خوێناوى هێندێكتان, پاك پاك به ده‌نگى تازه ماچ ده‌كه‌ین, له‌م زایه‌له‌وه, گریانى كۆن و ماچى به‌ساڵا چوو, ده‌فه‌خه‌ماویه‌كانى عیشق, هه‌ناسه تاركیه‌كانى نیشتمان,قژه خه‌والوه‌كه‌ى سروشت, چیترو چیتر به‌موزیكێك, لێوان لێو, له فه‌رموده‌كانى هه‌تاو ئاو به ده‌نگێك له گۆرستانى ئه‌فسانه‌كانه‌وه به گۆره خامۆشه‌كانتان بلێن, ئیتر واده‌ى زیندوبونه‌وه‌ى شیعره, لێره كۆن گۆرانیه‌كه‌و نا چرێ, كۆن تا كۆنتر بێت هه‌ر كۆن نابێت.. ((شیعر‌و ده‌نگ و هه‌لسانه‌وه, ئه‌و ئاسمانى به عیشق بوونه‌یه, به بارانى كۆن ته‌رمان ده‌كات و به ئاسمانى تازه‌یش پێمان ده‌ڵێت.. خۆ هه‌نگاوه كۆنه‌كان هه‌موویان جوان نین .. به‌ڵام چ بكه‌ین.. خۆشمان ده‌وێن. ده‌كه‌واته له هه‌موو جوانییه‌كان شیعر و له شیعریشه‌وه, تیرامانێ بۆ زیندو بوونه‌وه‌ى سیمفۆنیاى گه‌لاكان, ئه‌و گه‌لایانه‌ى ره‌نگیان له‌ره‌نگى شیعر ده‌چێت. له شیعره‌وه بۆ زایه‌له, له زایه‌له‌شه‌وه, ته‌نیا ده‌نگه‌و پێمان ده‌ڵێت. ئه‌ى خۆشه‌ویسترین وه‌رز, ئه‌ى خواوه‌ندى شیعر, هه‌موومان خۆشمان ده‌ێیت.بۆیه ده‌بێ گوێرادێرن له زایڵه‌ى شیعر‌و له ئاوازى پڕ له نازى شیعر, له ئاوازى رۆح و هه‌ناسه, له ئاوازى نه‌ستى بزوین و هه‌ستى بزوێن وروژێن, له ئاوازى یه‌كه‌م و دواپه‌ناگاى عیشق و خۆشه‌ویستى و لاواندنه‌وه‌ى رۆژمێرى ته‌مه‌ن و رۆژگار.. به‌ڵێ, ئاوازى شیعر و شیعرێك به ئاواز.... زایڵه‌ى شیعر‌و شیعرى زایله, زایله‌یه‌ك له ژانى مێژوه‌وه چریكاندوویه‌تى و له ئاره‌زووى مێژوه‌وه چریوویه‌تى و زایڵه‌یه‌ك له كۆنه‌وه‌له چرپه‌و چرین نه‌كه‌وتووه‌و ئێستاش, هه‌ر نه‌مامى شیعر داده‌چێنى.
گوێرادێرن له شیعر, له و زایله‌یه‌ى بته‌وێ نه‌ته‌وه‌ێ, وه‌كو جوانى سروشت, هه‌تا دێت جوانتر ده‌بێ و هه‌ر ده‌شبێ سه‌یرى به‌ژنى هه‌ڵچوى و روخسارى بێ ئارایشتى بكه‌ین, ئه‌مه ئێوه‌و ئه‌مه‌ش زایله‌ى شیعر‌و شاعیران.
گوێرادێرن له شیعر, له و زایله‌یه‌ى بته‌وێ نه‌ته‌وه‌ێ, وه‌كو جوانى سروشت, هه‌تا دێت جوانتر ده‌بێ و هه‌ر ده‌شبێ سه‌یرى به‌ژنى هه‌ڵچوى و روخسارى بێ ئارایشتى بكه‌ین, ئه‌مه ئێوه‌و ئه‌مه‌ش زایله‌ى شیعر‌و شاعیران.
+ نوشته شده در ۱۳۸۸/۰۷/۰۷ ساعت 15:33 توسط کورده
|
--------------------------------------------------------------------------------