X
تبلیغات
ئه ده بی کلتوری سیاسی.ادبی.فرهنگی .سیاسی
 
 

<<<<ميژوي ئيمه<<<<

 

1 ي خاكه ليوه………..………….له سيداره داني قازي موحه ممه د (پيشه واي نه مر)1947

29 ي خاكه ليوه………………………...كوچي دوايي ماموستا هيمن 1986

11 ي گولان ……………….………….يه كي مانگي مه ي روژي جيهاني كريكار

17 ي گولان…………………..……….كوچي دوايي قانع1695

29 ي جوزه ردان……………..………..كوچي دوايي پيره ميردي نه مر 1950

1 ي پوشپه ر …………………...……..له دايك بووني ناسري ره زازي 2655 كوردي

5 ي پوشپه ر ………………...………..كوچي دوايي ماموستا حه سه ن زيره ك 1972

27 ي خه رمانان……………...………..كوچي دوايي هونه رمه ند مه رزه ي فه ريقي 2005

17 ي ره زبه ر ………………....……..كوچي دوايي شيخ مه حموودي نه مر 1956

21 ي خه زه لو ه ر …………………….كوچي دوايي شاعير دلدار1948
11 ي به فرانبار ……………………….سه ره تاي سالي 2007 ميلادي

3 ي ريبه ندان ………………………...كوچي دوايي ماملي 1999

2 ي ره شه مه ………………….……..كوچي دوايي ماموستا هه ژار1991

25 ي ره شه مه……………………….بوردماني شيميايي هه له بچه ي شه هيد

 

 

هه ر له حه وزي شاري بوكان تا مه ياني چوار چرا

داري خنكانن چه كاوه و ، په ت له گه ردن هه لخرا

 

چي بوو ئاواتي ئه وانه ي وا له سيداره دران؟

غه يري دلسوزي ولات و دوژمني داگير كه ران

 

 

 

براكانم ئازاري زا مه كانتانم

هاوريه كانم هوده مي روژ و شه و تانم

دوورم ليتان ، به لام

كه سه كانم من هه ميشه له گه لتانم

هاو خوينتانم، هاوبيرتانم

من گيان فيداي كوردستانم

ئه گه ر چي رويي ، قه ت ناچي له يادم

ده كه م يادت ، به يادي تووه شادم

                                               هيمن

 

  نوشته شده در  87/09/02ساعت 10:57  توسط کورده  | 

avatar
قه‌ندیل / شێعرێکی ناسر ئاغابرا
2008 11 10 - 17:54

قه‌ندیل ده‌ڵێ من سه‌ر به‌ ته‌مم، قه‌ندیلم
تا خێڵی کوڕانم ده‌گه‌نێ، هه‌ر دیلم

زۆر هه‌وری ده‌بابه‌م به‌ سه‌را هه‌ڵده‌ته‌قێ
زۆر تیری نه‌یاران له‌ دڵم هه‌ڵده‌چه‌قێ

قه‌ندیل ده‌ڵێ من سه‌ر به‌ ته‌مم، قه‌ندیلم
تا خێڵی کوڕانم ده‌گه‌نێ، هه‌ر دیلم

زۆر ده‌کشێ به‌ سه‌رما، سێبه‌ری داڵاشان
زۆر ده‌ڕژێ به‌ سه‌رما، په‌ڵه‌ خوێنی لاشان

زۆر هه‌وری ده‌بابه‌م به‌ سه‌را هه‌ڵده‌ته‌قێ
زۆر تیری نه‌یاران له‌ دڵم هه‌ڵده‌چه‌قێ

زۆر شه‌و به‌ برینداری له‌ خه‌و هه‌ستاوم
هه‌ر به‌رزه‌ قه‌ڵای کوردم و ڕاوه‌ستاوم

ئه‌و جۆگه‌له‌ ئاوه‌ی که‌ له‌ من ڕاده‌خووشێ
ڕۆڵه‌ی گه‌له‌ وه‌ک سوجده‌ له‌ بۆی ڕاده‌کشێ

کاتێک سه‌ری زامارێ له‌ کۆشی خۆمه‌
شه‌و تا کو به‌یان، بۆ کوڕی خۆم، لۆ لۆمه

هۆ دوندی که‌لیخانی ڕنووپۆشی به‌ سام
یادم که‌، له‌ ژێر هه‌وری ده‌بابان، حه‌به‌سام

دڵ که‌وتووه‌، هێزم نییه‌ بیلاوێنم
سه‌د ڕۆسته‌مه‌ کوژراوه‌ له‌ سه‌ر داوێنم

من باوکم و دڵ پڕ له‌ خه‌م و ئاواره‌
چوار خێڵی کوڕانی بێ به‌شم لێ دیاره

نه‌ورۆزی ڕه‌هایی و هه‌ڕه‌تی هاتی من
ڕۆڵه‌م ده‌وێ بینووسێ به‌ سه‌رهاتی من

قه‌ندیل ده‌ڵێ من سه‌ر به‌ ته‌مم، قه‌ندیلم
تا خێڵی کوڕانم ده‌گه‌نێ، هه‌ر دیلم

gerila-awxwardnewe.jpg
  نوشته شده در  87/09/02ساعت 10:54  توسط کورده  | 

كه‌ تۆیان كوشت ده‌ستیان شكێ‌، به‌هێزترین ئه‌ستوونده‌كی‌ تاوڵی‌ مرادی‌ كورد شكا.
كه‌ تۆیان كوشت چاویان كوێر بێ‌، گشت كوردستان زریكاندی‌.
كه‌ تۆیان كوشت كۆستیان كه‌وێ‌، گڕ كه‌وته‌ خه‌رمانی‌ كورد هه‌تا بۆی‌ كرا سووتاندی‌
جرجه‌ مشكی‌ خاوه‌ن گه‌رای‌ شوومی‌ تاعوون، وایانزانی‌ ئیدی‌ ده‌ریا، ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌ناسه‌ش وێی‌ ناكه‌وێ‌ تا وه‌خرۆش كه‌وێته‌وه‌. وایانزانی‌ ئه‌وی‌ چوو چوو. نایه‌ته‌وه‌، نه‌یانزانی‌ گڕكان دوای‌ دامركانیشی‌ سه‌رله‌نوێ‌ گڕ ده‌گرێته‌وه‌.
كوردستانیان نه‌ناسیبوو، نه‌یانزانی‌ كوردستان گشتی‌ گڕكانه‌. له‌ نێو دڵی‌ زامداری‌ دا ژانه‌كانی‌ هه‌ڵ‌ده‌گرێ‌، په‌نگ به‌ خه‌فه‌ته‌كان ده‌دا، فرمێسكه‌كان ده‌خواته‌وه‌، جارجار خۆی‌ راده‌چڵه‌كێنێ‌‌و هه‌رمانی‌ خۆی‌ ده‌سه‌لمێنێ‌. به‌ ئاگری‌ یادی‌ شه‌مه‌ كوژراوه‌كان هه‌ر ده‌كوڵێ‌، هه‌ر ده‌كوڵێ‌ هه‌تا هێنده‌ی‌ باڵای‌ به‌رزی‌ سه‌ربه‌رزیی‌ سه‌رداره‌كانی‌ گڕده‌گرێ‌.
  نوشته شده در  87/09/02ساعت 10:51  توسط کورده  | 
 
  POWERED BY BLOGFA.COM